ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى پارێزگاى سلێمانى كه واژۆى جێگرى پارێزگارى له‌سه‌ره، بەفەرمی داوا له‌بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌كات، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به‌مه‌به‌ستی ته‌وتینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ئیداریی (پشكى یه‌كێتیى) له‌سه‌رەو ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق كراوه تێیدا هاتووه، "داواكارین ده‌ستبكه‌ن بەڕێكاره بانكییه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی به‌مه‌به‌ستی ته‌وتینی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی".
پێشتریش یه‌كێتیى ڕایگه‌یاندبوو، شاندێكی له‌به‌غدا یاداشتێكی تایبه‌ت به‌ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌و داوایكردووه، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ته‌وتین له ڕێگه‌ی بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه جێبه‌جێبكرێت.
#سلێمانی