دەنگوباس
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، دوای ناردنی نووسراو بۆ خەرجکردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە رەزامەندیی دەربڕی.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "بۆ چاکسازیی زانکۆکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران، مانگی ئاب بە نووسراوی فەرمی داوای 7 ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد و ئەوانیش بۆ وەرگرتنی بۆچوون ناردیان بۆ وەزارەتی داریی."
لەبارەی وەڵامی وەزارەتی دارایی بۆ نووسراوەکەیان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی، "وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە و ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی لەسەر بدات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە."