کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکان: بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان لە سەروو هەمووشتێکەوە دابنێن

16/11/2024

دەنگوباس
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قەڵاچوالان بەشداریکرد لە خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران و رایگەیاند: "مێژووی پێشمەرگە قۆناغێکی پڕ لە شانازییە، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق."

 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دابەشکردنی خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی خولەکە وتارێکی پێشکەشکرد داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد: "بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان لە سەروو هەمووشتێکەوە دابنێن، گفتوگۆیەکی جیدی و بەرپرسیارانە و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بنیادنەر، حکومەتێک وەڵامگۆی داخوازییەکانی خەڵک بێت".

وتیشی، حکومەتێك پێکبهێندرێت بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوو ببێتەوە.