دەنگوباس
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشێکی بۆ سەر دوو پێگە لە ناوەراست و باکووری ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیەند، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر دوو پێگەی گرنگی سەربازیی ئیسرائیل یەکێکیان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و ئەوی دیکەیان لە باکووری ئەو وڵاتەیە.
بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەکەدا ڕاشیگەیاند: لە درێژەی هەڵمەتەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین و لوبنان و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی، لەوانەش منداڵ و ژن و بەساڵاچووان دەیکات، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.