دهنگوباس:
بریكارى پێشووترى وهزارهتى دارایی عێراق ڕایدهگهیهنێت، کێشەکانی نێوان هەرێمو بەغدا گەورەنینو دەتوانرێت بهئاسانیى چارەسەربکرێن، دهشڵێت:"دەبوو بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەر بکرایە".
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق قسهى بۆ بەغداد ئەلیەوم كردووه سەبارەت بەدواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لهو ڕوهوه وتوویهتى:"کێشەی زۆر لەنێوان هەرێمو بەغدادا هەیە، بەڵام دەبوو بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەربکرایەو وەزارەتی دارایی عێراقیش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بناردایە".
دهشڵێت:"هەندێک لەکێشەکان دەرەنجامی هەڵەتێگەیشتنن، بەردەوام بەغدا تێبینی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبهرانی هەرێم هەبووەو هەموو مانگێکیش کێشەی نوێ سەرهەڵدەدات".
پێشنیازیش دهكات، "هەدوولا لەکۆبوونەوەی داخراودا سەرجەم ئەو کێشانە یەکلابکەنەوەو بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناردنی لیستەکان، بڕو ژمارەکان، فەرمانبەرانو مووچەخۆرانی هەرێم چاویان لەوەیە کەی بەغدا مووچەکانیان دەنێرێت، هەر دواکەوتنێکیش کاریگەریی لەسەر باری کۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی هەرێم دادەنێت".
جهختیشدهكاتهوه، "کێشەکان گەورەنینو دەتوانرێت بهئاسانیى چارەسەربکرێن، بەو مەرجەی هەردوولا ویستو نیازی چارەسەرکردنیان هەبێت".
#مووچە