رۆژهەڵاتی ناوەراست

ترەمپ و سودانی لەسەر چی ڕێککەوتن؟

09/11/2024

دەنگوباس
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتنێکی نێوان محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی جەنگەوە ئاشكراكرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی خولی داهاتووی ئەمریکا رێککەوتن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باس لەوەشکراوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە و سەرەڕای پیرۆزبایی، باس لە خواستی پێشخستنی پەیوەندی ستراتیژیی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێکراون.

سودانی بە ترەمپی وتووە، بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنی باسی لەوە کردبوو کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت لە ناوچەکە ، بۆ ئەوەش هەردوولا رێککەوتوون بەیەکەوە هەماهەنگی بۆ ئەو بابەتە بکەن.