دەنگوباس
لە دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی
دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی
تۆمارکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی
بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ دوو هەزار و 643 دۆلار دابەزی.
لە دوێنێوە کە سەرکەوتنی دۆناڵد
ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، نرخی زێڕ دەستی بە
دابەزینکردووە و لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار
دابەزیوە.
پێشبینی دەکرێت سیاسەتەکانی ترەمپ
ببنە هۆی بوژانەوەی کەرتی ئابووری ئەوەش خواستی وەبەرهێنەر و بازرگانانی لەسەر پشکە
ئەمریکییەکان زیادکردووە و بەهای دۆلاریان بەرزکردووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو
هەڵکشانە بەهێزەی بەهای دۆلاریش بازرگانان پشتیان لە زێڕ و کڕینی پشکەکانی ئەمریکا
کردووە، ئەوەش وایکرد نرخی زێڕ دابەزینی گەورە تۆمار بکات.
#ئابووری