دهنگوباس:
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، بهبڕیارى خودى ناتانیاهۆ یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی لەپۆستەکەی دوورخراوهتهوه.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردووهتهوه، ناتانیاهۆ، وەزیری بەرگریی لەکارلاداوەو یسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی ڕاسپاردووە.
لهو ڕاگهیهنراوهدا ئاماژه بهوهشكراوه، گیدون سعار بۆ بوونە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکراوە.
سكاى نیوزى عهرهبى لهوبارهیهوه بڵاویكردووهتهوه، لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی گالانت، ناتانیاهۆ وتوویهتى، "ئەرکی من وەکو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلو گەیشتنە بەسەرکەوتن".
ناتانیاهۆ وتووشیهتى:"لەکاتی جەنگدا زیاتر لەهەموو کاتێک، متمانەی تەواو لەنێوان وەزیری بەرگرییو سەرۆک وەزیران گرنگە، بەداخەوە سەرەتا ئەو متمانەیەمان هەبوو لەچەند مانگی سەرەتادا ژمارەیەک ئامانجمان بەدەستهێنا، بەڵام چەند مانگێکە ئەو متمانەیەی منو وەزیری بەرگری (یۆئاڤ گالانت) کەمبووەتەوە، ژمارەیەک جیاوازیی جدی لەنێوان منو گالانت دروستبوون؛ ئەو جیاوازییانە بەکردارو لەڕاگەیهندراوەکاندا دهركهوتوون، هەوڵمدا ئەو جیاوازییە نەهێڵم، بەڵام هەر فراوان دەبوون".
لەبارەی وەزیری نوێی بەرگریی ئیسرائیلیشەوە، نووسینگەی ناتانیاهۆ دەڵێت، "کاتز تواناو پابەندیی خۆی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وەکو وەزیری دەرەوە، وەزیری داراییو وەزیری هەواڵگریی بۆ پێنج ساڵ سەلماندووە".
#ئیسرائیل