رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ‌و هۆشداریى به‌سوودانى ده‌دات

05/11/2024

ده‌نگوباس:

دواى هێرش به‌رده‌وامه‌كانى مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى عێراق بۆسه‌ر ئیسرائیل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا، داوایكرد، "ڕێگه‌بگرن له‌ڕاكێشانى عێراق بۆ ناو ململانێكانى ناوچه‌كه‌".


ئه‌مڕۆ مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ته‌نها ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ درۆنى خۆكوژیى بۆمبڕێژكراوه‌وه‌، شه‌ش جار له‌سه‌ریه‌ك هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیل.

دواى هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانیش، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێویستە حکومەتی عێراق ڕێگە لەو گرووپانە بگرێت کە لەخاکی عێراقەوە هێرش ئەنجامدەدەن".

وتووشیه‌تى:"وه‌كو ئه‌مریكا به‌فه‌رمیى داواتان لێده‌كه‌ین هه‌رچیتان پێده‌كرێت بیكه‌ن‌و ڕێگربن له‌و هێرشانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ڕانەکێشرێتە ناو ململانێکانی سه‌خته‌كانى ناوچەکەوه‌، پێویستە کارمەندە ئەمریکییەکان پارێزراوبن‌و هێرش لەدژیان ئەنجامنەدرێت".


#عێراق