ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆتاییهات‌و محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیى كورد ده‌دات.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌سەرژمێریی کۆتاییهاتووه.
هه‌روه‌ك زانراوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سوودانى بڕیاریداوه تێبینییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرییه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت‌و جه‌ختیكرده‌وه، "لەسەرژمێریدا خەڵک لەسەر بنەمای ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان تۆماردەکرێن، نەک شوێنی نیشتەجێبوونى ئێستایان".
به‌وپێیه‌ى ته‌واوى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین، وه‌كو هاووڵاتییه‌كى هه‌رێم عه‌ره‌به هاورده‌كانى ناوچه جێناكۆكه‌كان وه‌كو خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه تۆمارناكرێن".
#باشووری کوردستان