دەنگوباس
لەگەڵ نزیکبوونەوەى زیاتر لە چوونە سەر سندوقەکانى دەنگدان ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دەنگدەرانى ئەمریکا زیاتر دەبێت، لەبەرئەوەى لەنێو شەقامی گشتیدا متمانە بە سیستمى هەڵبژادنى ئەمریکا کەمبووەتەوە.
زۆرینەی خەڵکی ئەو وڵاتەش گومانیان خستووەتە سەر ئەو دەنگانەى بە پۆستە لە شەممەى رابردووەوە رەوانەکراون، هەندێکى دیکە ترسیان لەوە هەیە هەڵبکوترێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و بەشێوەیەکی بەرنامەرێژکراوى ئەلیکترۆنی گۆڕانکاریی لە دەنگەکاندا بکرێت.
هەربۆیە لە نێو زۆرینەى ناوەندەکانى دەنگداندا ژمارە مۆبایلى پۆلیسی ناوخۆیی بڵاوکراونەتەوە بۆ ئەوەى ئەگەر یەکێک دیاردەیەکى نائاسایی بینى بە خێرایی پەیوەندییان پێوە بکات.