جیهان

دژی ئێران ئەمریکا و ئیسرائیل کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

05/11/2024

دەنگوباس
بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیل‌و سیستەمە پشتیوانییەکانی ئەمریکا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لەترسی وەڵامدانەوەی ئێران، لەوانەیە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و موشەک لەعێراق‌و یەمەنەوە بێت.


ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئێران‌و شەڕ لەبەرەکانی لوبنان‌و کەرتی غەززە بابەتێکی گەرم دەبێت لەسەر مێزی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل لەتەلئەبیب، هاوکات میدیاى ئیسرائیلى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، یەکەی کۆماندۆی دەریایی "چایتیت 13" لەباکوری لوبنان لەدەریا نیشتونەتەوەو فەرماندەیەکی سیستەمی دەریایی حزبوڵڵای دەستگیرکردوە، لەکاتێکدا هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەردەوامن‌و یەکێک لەو فڕۆکانە کارگەیەکی لەنەهاریا بەئامانجگرتوە، لەگەڵ چڕی موشەکبارانکردن کە قوربانیی بەردەوامی سەربازانی ئیسرائیلی لێدەکەوێتەوە لەئۆپەراسیۆنی زەمینی لەباشوری لوبنان، لەگەڵ ئەوەشدا دوو سەرباز لەشەڕەکانی جەبەلیا لەباکوری کەرتی غەززە کوژراون.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەوێوە موشەک ئاراستەی سدیروت‌و ناوچه‌كانى نیشتەجێبونى دەوروبەری غەززە دەکرێت، لەکاتێکدا تائێستاش ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان‌و بەندکراوان هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە سەرەڕای هەوڵه‌كان.