بیروڕا

یەکێتیی‌و 1/4ی (پەکخەر)

03/11/2024

ئەحمەد حاجی ڕەشید

لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 پەرلەمانی فیدڕاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی زۆر ڕێگای گرتەبەر بۆ پەکخستنی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (پارتی + سوننە+ سه‌در) لەگردبونەوە ناڕەزایەتی لەبەردەم گرێدانی یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان‌و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن‌و چاوسورکردنەوە، هیچیان ئەنجامێکی ئەووتۆی نەبوو تا بەکارهێنانی 1/3 سێ یه‌كى په‌كخه‌ر پەکخەر، ناچارکردنی سەدریەکان بەکشانەوە لەپەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی‌و پاشان جادە تەختبوو بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە پەرلەمان دانیشتنی خۆی گرێداو حکومەتی قوح ئیتاری پێکهات.

ئایا یەکێتیی دەتوانێت ئەزمونی 1/3 سێیه‌كى په‌كخه‌ر بەکاربهێنێت‌و کارتی 1/4 چوار یه‌كى په‌كخه‌ر بکاتە گرێکوێرەی پێکهێنانی یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان‌و پاشان پێکهێنانی حکومەت؟؟؟؟؟؟؟
بەڵێ دەتوانێت، بەڵام !!!

بۆ کۆبونەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تەنها پێویست بە51 کورسی هەیە: کە پارتی‌و نەوەی نوێ یان پارتی‌و یەکگرتوو ئەوە مویەسەر دەبێت کەسیش ناتوانێت گلەیی لەو دوو هێزە بکات کە بۆ ئامادەن لەگەڵ پارتی یەکەم کۆبونەوە سازدەکەن، تەنها ئەوەندەیە دەبێت حساب بۆ یەکێتیی بکەن سەبارەت بەتێکچونی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو حزبە، خۆ ئەگەر ئامادەی کۆبونەوەی یەکەم کۆبونەوەش نەبن کەس ناتوانێت گلەییان لێبکات، تەنها دەبێت حساب بۆ تێچونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی بکەن.

بۆیە بڕیاردان لەسەر کۆبونەوەی یەکەم گەورەترین ئاستەنگ دروستدەکات، چونکە بەحوکمی ئەوەی فراکسیۆنی پارتی گەورەترین فراکسیۆنە‌و ناشتوانرێت لەنێوان هێزەکاندا لەئێستادا گەورەترین فراکسیۆن پێکبهێنرێت، بۆیە هەر لەیەکەم کۆبونەوە یەکێتیی دەتوانێت بەو (23+2) کورسیەی کە هەیەتی 1/4 چواریه‌كى په‌كخه‌ر بەکاربهێنێت بۆ پێداگریی لەمەرجەکانی، چونکە ئەگەر کۆبونەوەی یەکەم گرێدراو یەکێتیی ئامادەی کۆبونەوە نەبوو، ئەوا پارتی گرفتەکە قوڵترناکاتەوەو پۆستەکانی یەکێتیی بەبۆش بەجێبهێڵێت، چونکە پێهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی زۆر ئەستەمە، چونکە هیچ هێزێکی تر ئامادەی بەشداریی پارتی ناکات بۆ پێکهێنانی حکومەت، چونکە هەرکەس حکومەتی لەگەڵ پارتی پێکهێناوە یان شەراکه‌تی کردووە بەخەسارەتمەندی لێی دەرچووە، لەکاتێکدا یەکگرتوو و هەڵوێست‌و بەرەی گەلیش ناچنە ناو حکومەت‌و هەندێکیان بڕیاریشیانداوە. سەبارەت بەنەوەی نوێ، مانەوەی بەستراوەتەوە بەو شێوازە لەئۆپۆزسیۆنبونیەوە ئەگینا وەک ئەوانی دیکەی لێدێت.

بۆیە بەبڕوای من:
یەکێتی پەنا دەباتە بەر کارتی چواریه‌كى په‌كخه‌ر بۆ ناچارکردنی پارتی بەرەزامەندی مەرجەکانی کەزۆر قورسن پارتی کە براوەی یەکەمی دیزاینکراوی ئەم هەڵبژارنەیە بچێتە ژێر باری ئەو مەرجانە، کەواتە کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمان قورس دەبێت‌و پێکهێنانی حکومەتیش لەو قورس تر، بۆیه‌ ئەگەرى هەیە بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم‌و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دوبارە سازدانی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق لەساڵی 2025.


#باشووری کوردستان