ده‌نگوباس:
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حەوت ڕۆژ بۆ کارکردن لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان‌و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دەستەی دادوەریی.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکان ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ى یاسای کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ژماره 31 ی ساڵی 2019، کۆمسیۆن، حەوت ڕۆژ کارکردنی لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان‌و ناردنی بۆ دەستەی دادوەریی، هاوکات دەستەی دادوەریش 10 ڕۆژى لەبەردەمدایە بۆ پێداچوونەوەو بڕیاردان لەسەر تانەکان.
ڕۆژی 18ى 20ى مانگى ڕابردوو دەنگدانی تایبەت‌و گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەتێکڕا نزیکەی 70%ی دەنگدەران بەشدارییان لەهەردوو دەنگدانەکەدا کردووە، سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش وتویه‌تى:"دوو ملیۆن‌و 87 هه‌زارو 972 كه‌س به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردن كردووه.
لاى خۆیشیه‌وه به‌ره‌ى گه‌ل وه‌ك لایه‌نێكى ناڕازیى‌و غه‌درلێكراوى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاشكرایكردووه، "بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێرى دەنگدان دەنگێکى زۆرى پوچەڵکردووەتەوە".
ناوەندى هەڵبژاردنى بەرەى گەل ڕاگەیەنراوێکى لەسەر تانەدان لەئەنجامى هەڵبژاردن بڵاوکردەوەو ده‌ڵێت:"تانەمان لەئەنجامى هەڵبژاردن داوەو بەردەوامدەبین لەئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەى لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە".
ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى بەرەى گەل جه‌ختده‌كاته‌وه، "بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێرى دەنگدان دەنگێکى زۆرى پوچەڵکردووەتەوە".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"ناوه‌ندى ئامێرى عه‌دو فه‌رزى ئه‌لیكترۆنى PCOS زۆر كۆنه‌و له‌ساڵى 2016وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارناهێنردێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکان ئاشكرایكرد، واده‌ى تانه‌دان له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهاتووه‌و لەسلێمانی 25 تانەو لەهەولێر 12 تانەو لەدهۆک سێ تانەو لەهەڵەبجەش یەک تانە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە.
#هەڵبژاردنی کوردستان