دەنگوباس
لە کاتێکدا هەفتەى رابردوو عومەر ئۆجەلان دیدارى لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کرد، بەڵام دامەزراوەی تایبەت بە کاروباری زیندانیانی سنووری بورسا، پارێزەرەکانى ئاگادارکردووەتەوە بۆ ماوەى سێ مانگ دیدار لەگەڵ رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە قەدەغەکراوە.
پارێزەرانی نووسینگەی "یاسایی سەدە" بە ئاژانسی مێزۆپۆتامیایان راگەیاند، بەمەبەستی رێگەدان بە دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان و کەسوکارەکەی، داوایەکیان ئاڕاستەی دامەزراوەی تایبەت بە کاروباری زیندانیانی سنووری بورسا کردووە و داواکەیان رەتکراوەتەوە.
لەو بارەیەوە نووسینگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە بڕیاڕی رەتکردنەوەکەدا باس لەوەکراوە، "لە رۆژی 16ـی مانگی رابردووەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ"سزای دیسپلین" بەسەر ئۆجەلاندا سەپێندراوە"، ئەوەش رێگرە لەوەی ئۆجەلان چاوی بە پارێزەر و کەسوکارەکەی بکەوێت و لە بڕیارەکەشدا هۆکاری سزاکە رووننەکراوەتەوە، هەربۆیە پارێزەران سکاڵایان دژی بڕیارەکە تۆمارکردووە.