کوردستان

بەغدا مووچەی مانگی 11 دابەشدەکات و لەهەرێمیش چارەنووسی سێ مووچە دیار نییە

03/11/2024

دەنگوباس
لەعێراق مووچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت و لە هەرێمی کوردستان هێشتا 10 دابەش نەکراوە


ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی عێراق دەستی بە ڕێنماییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران کرد، سەرەتاش خانەنشینان دەست بە وەرگرتنی مووچەی ئەو مانگەیان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ بەغدا ناردەوە، ئەوەش دوای هەبوونی تێبینی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستەکە.
تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، دیار نییە لەو دوو مانگەی کەماوە چ مووچەیەکی فەرمانبەران دەفەوتێت.