دەنگوباس
دوو میلیشیای دیاری عێراق کە ئەوانیش حزبوڵڵای عێراقی و نوجەبان هوشدارى دەدەنە سودانى و دەڵێن هێرشەکانمان راناگرین.
عەبدولئەمیر تەعێبان، راوێژکارى محەمەد شیاع سودانى رایگەیاند، سەرۆک وەزیران داواى لەو گرووپە چەکدارانە کردووە، کە درۆن و مووشەکى دورهاوێژیان هەیە هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل و نەچنە بەرەکانى جەنگ لە لوبنان و فەلەستین، بۆ ئەوەى عێراق تووشى کێشەنەبێت.
ئەوە لە کاتێکدا بەرپرسانى هەواڵگریی ئیسرائیل جەختیان کردووەتەوە لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکرێتە سەریان و پێدەچێت لە پێش هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، گرووپە چەکدارەکان بڕیارى یەکلاکەرەوەى خۆیان داوە، سەرچاوەیەکیش لە حکومەتى عێراقییەوە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، حزبوڵاى عێراقى و بزوتنەوەى نوجەبا بڕیاری خۆیان داوە و پشتیوانى لە گەلى فەلەستین و لوبنان بەئەرکی خۆیان دەزانن و هێرشەکانیان راناگرن.