ده‌نگوباس:
فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆران له‌هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان دووبه‌رداشدان‌و هه‌رلایه‌كیان ده‌یانهاڕن‌و حكوومه‌تى عێراقیش به‌بێده‌نگى ته‌ماشاى ئه‌و یارییه ده‌كات كه له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت‌و به‌شێكى یاریه‌كه‌ش براوه‌ته گۆڕه‌پانى حكومه‌تى عێراقه‌وه له‌به‌غدا، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه زه‌نگى دواكه‌وتنى زیاتر مووچه به‌گوێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌هۆى یاریى ئه‌و دوو حزبه‌وه لێدرا.
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام‌و له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌یى‌و دواتریش مه‌كته‌ب سیاسیى‌و پاشانیش په‌رله‌مانتاره‌كانى له‌به‌غدا، مه‌جلیسیان گه‌رمه به‌باسى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى من‌و جێبه‌جێكردنى ته‌وتینه‌وه، پارتیش له‌وه‌ڵامدا له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڕه‌شه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیى ده‌كات‌و هۆشدارییان پێده‌دات، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك‌و ئه‌فسه‌رێك ڕێگریى بۆ هه‌ژمارى من درووستبكات، ئیجرائاتى زۆر تووندى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پارتى هۆشداریی ئه‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌گه‌ربێت‌و تاوه‌كو كۆتایى ئه‌مساڵ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌هه‌ژمارى من خۆى تۆمارنه‌كات، ئه‌وا ساڵى داهاتوو مووچه‌كه‌ى ڕاده‌گیرێت، له‌م نێوه‌نده‌دا یه‌كێتیش جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ژمارى من له‌سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و قه‌زاى كۆیه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ڕێگه به‌جێبه‌جێكردنى زیاترى پڕۆژه‌كه ناده‌ن.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو دوێنێ ئاشكرایكرد، له‌دادگاى كه‌رخ سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من له‌به‌غدا تۆماركردووه، ده‌شڵێت:"وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كى ناچاركه‌ر سكاڵاكه‌یان تۆماركردووه‌و وتوویانه، به‌زۆره‌ملێ پڕۆژه‌كه به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت".
شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای وتووه، "ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى ده‌یكات جۆرێکە لەکاری نایاسایی، چونکە 100% کاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، یەکێتیی خۆشیان دڵنیان چ بانکی ناوه‌ندیى‌و چ حکومەتی عێراق‌و چ وەزارەتی دارایی عێراقیش، ته‌نها مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات، بۆیە بەداخەوە هێشتا تای هەڵبژاردن بەریی نەداون، ئەمە خراپەو بەدڵنیایەوە هەژماری من دەبێتە فاکتەرێک کە ژێرخانی ئابوری هەرێم بەڕێژەیەکی زۆرباش ببات بەرەو پێشەوە".
وه‌كو کەلاری باسیكردووه، "دادگای فیدڕاڵی ڕاستە بڕیارێکی هەیە، بەڵام ناڵێت حکومەتی هەرێم میکانیزمێکی نەبێت بۆ ئەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خۆی بکاتەوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک باسیناکات‌و ئامانجی دادگای فیدراڵی ئەوەیە سەرجەم موچەخۆرانی عێراق بەگشتیی هەژماری بانکییان هەبێت‌و بابەتەکە لەوە دەرچێت بەلیست‌و پارەی كاش بدرێتە فەرمانبەران".
به‌بڕواى پارتى، ئه‌و هەنگاوەی یەکێتیی ده‌ستى پێكردووه کارێکی خراپەو کاریگەریی لەسەر پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردیش دروستدەکات.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپه‌رله‌مانى عێراق له‌ڕێگه‌ى میدیای حزبەكەیه‌وه زه‌نگى دواكه‌وتنى زیاترى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لێده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر بەخێرایی مووچەی فەرمانبەران بەبانكیی نەكرێت، ئەوا لەسەره‌تاى ساڵەوە جارێکی دیكە گرفتی دواكەوتنی مووچە سەرهەڵدەداتەوەو گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت".
ئێستا فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوونه‌ته نێوان به‌رداشى یه‌كێتیى‌و پارتى‌و هه‌رلایه‌ك بۆخۆیى‌و به‌دڵى خۆیان ده‌یانهاڕن‌و هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌ك له‌باره‌ى چاره‌نووسیانه‌وه نییه، له‌ولاشه‌وه حكومه‌تى عێراق به‌بێده‌نگى دانیشتووه‌و ته‌ماشاى یارییه‌كه ده‌كات.
#باشووری کوردستان