ده‌نگوباس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئێران بڕیاریداوه له‌تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی، چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیل بكاته ئامانج.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فه‌رمانی به‌به‌رپرسانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئاماده‌كاریی بۆ هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بۆسه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ن.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، خامنه‌یی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی بۆ دانانی پلانی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ڕاسپاردووه.
نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت:"به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران لیستێكیان ئاماده‌كردووه كه هه‌موو ئه‌و بنكه‌و پێگه سه‌ربازییانه‌ی ئیسرائیلی له‌خۆگرتووه، كه بڕیاروایه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێنه ئامانج".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، 31ى مانگى ڕابردوو، دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئێران ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل لەخاکی عێراقەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕەنگە هێرشەکە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێت، کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئەوە دەردەخەن، پێدەچێت ئێران لەعێراقەوە بەژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و مووشەکی بالیستیک هێرشەکە بکاتەسەر ئیسرائیل.
#ئێران