ده‌نگوباس:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌باره‌ى ڕێژه‌ى تووشبوونى هاووڵاتییان به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له‌هه‌رێم، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لەهەرێم تووشی شێرپەنجەدەبێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ڕێژه‌كه له‌خوار ئه‌و ژماره‌یه‌یه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسیویه‌تى:"دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپاتبكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بەشێرپەنجە لەهەرێم، لەخوار ستانداردی جیهانییە، كە بۆ هەر 100 هەزار كەس، 151 كەس توشبووە، كە لەجیهان بۆ 100 هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لەجیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترەو لەژێر كۆنتڕۆڵدایە".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لەپێناو كۆكردنەوەو لایك هەوڵی ترساندن‌و دڵەڕاوكێ بڵاودەكەنەوە، ئەمجۆرە كارانەشیان دوورە لەمرۆڤایەتی‌و پێویست بەدڵەڕاوكێی دروستكردن ناكات".
سه‌رباریى ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، به‌ڵام چالاكوانانى بوارى ژینگه‌و پسپۆڕانى بوارى خۆراك جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌پێناو بازرگانیى‌و بازاڕیان خۆیان درووستیان كردووه، جۆره‌ها خۆراكى خراپ‌و مه‌ترسیدار ده‌هێندرێنه بازاڕه‌كانه‌وه‌و به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌زانن له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان‌و تووشبوونیان به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
#باشووری کوردستان