دهنگوباس:
ڕۆژی 1ى 11ى ههموو ساڵێک وەک رێزلێنان لەتێکۆشانو قوربانیدانی خەڵکو شەڕڤانانی کورد لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی کۆبانێ ناسێندراوە.
دوای (134) ڕۆژ لەبەرخۆدانو بەرپەرچدانەوەی پەلاماری دڕندانەی داعش، شاری کۆبانێ بەتەواوەتی لەڕۆژئاوای کوردستان ئازادکرا.
بەردەوامی هێرشە پێچەوانەکانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستین گەل (یەپەگە)و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بەپشتیوانیی تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگەو هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، لەرۆژی 26ى 1ى 2015 گەڕەکی مەشتەلو گردی کانی کوردان کە دوا خاڵی داعش بوون بەتەواوی ناوەندی شاری کۆبانێ ئازادکرا.
بهگوێرهى ئامارەکان، لەشەڕی ئازادکردنی کۆبانێدا، سێ هەزارو 800 چەکداری داعش کوژران، لەبەرامبەردا، 422 شەڕڤانو پێشمەرگەیەکی باشووری کوردستانیش شەهیدبوون.
ئەمە لەکاتێکدا بوو، کە بەبڕیاری پەرلەمانی کوردستان لە 28ى 10ى 2014 هێزی پێشمەرگە بەچەکی قورسەوە بەڕێگای باکووری کوردستان ڕەوانەی شاری کۆبانێ کران، کە ئەو کات 80٪ی شارەکە بەدەست چەکدارانی داعشەوە بوو، دوای سەرکەوتنی شەڕڤانانو تێکشاندنی تیرۆریستانی داعش، هێزەکەی پێشمەرگە لە22ى 4ى 2015 گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
#ڕۆژئاوای کوردستان