دهنگوباس:
دواى زانیارییهكانى ئهمریكاو كۆریاى باشوور سهبارهت بهبوونى سهربازیى كۆریاى باكوور لهخاكى ڕووسیادا، ئەمڕۆ هەینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ چوی سۆن هوی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، لەمۆسکۆ کۆبوونەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ بۆ ڕۆژنامهنووسان وتى:"پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانمان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، ئەمەش بەهۆی ئەو بایەخپێدانە تایبەتەی کە لەلایەن سەرۆک پوتنو کیم جۆنگ ئون دراوە بەو پەیوەندییانە".
وتیشى:"ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان ڕووسیاو کۆریای باکوور، ئامانجی بەدەستهێنانی سەقامگیرییە لەئەورووپاو ئاسیادا".
ئهوهشى نهشاردهوه، "پەیوەندییەکی زۆر نزیک لەنێوان سوپای هەردوولادا هەیە، لەڕێگەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە دروستبووەو ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات ئەو کێشانە چارەبکەین کە گرنگن بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانمان".
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سوپاسی وڵاتەکەی بۆ کۆریای باکوور دەربڕی، سەبارەت بەهەڵوێستی کۆریای باکوور لەبارەی دۆخی ئۆکرانیا.
لاى خۆیشیهوه چۆی سۆن هوی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، جهختیكردهوه، "دۆخی ئەمنی وڵاتەکەمان ئێستا، بەهۆی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، بووەتە دۆخێکی زۆر مەترسیدارو ناسەقامگیر، بهڵام سەرۆک کیم جۆن ئون ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانی سەربازیی نێوان ئەمریکاو کۆریای باشوور، دەگۆڕێت بۆ هاوپەیمانییەکی سەربازییو ئەتۆمیی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دۆخی نیمچە دوورگەی کۆریا لەهەر کاتێکدا بتەقێتەوە، کە زۆر مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ناوچەکەو باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەگشتی".
ئهوهشى وت:"بەهیچ شێوەیەک گومانمان نییە لەوەی سوپاو گەلی ڕووسیا بەسەرکردایەتی ڤلادیمێر پوتن سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنن، لەخەباتی پاراستنی مافە سەروەرییەکانو پاراستنی ئاسایشی دەوڵەتەکەیان، تاوەکو سەرکەوتنیش لەپاڵ دۆستە ڕووسەکانمان دەوەستین".
#جیهان