کوردستان

بە هۆی ناکۆکی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییەوە کارەبای هەرێم کەمیکردووە

31/10/2024

دەنگوباس
هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوونەتە گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان و بە هۆی ناکۆکییەکانیانەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی ڕەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاواتیی کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاواتیی کارەبای سلێمانی دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتوو دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لە کار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، داواكارين به زووترين كات ڕێگا بە گواستنەوەی سوتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.
ئەم ڕێگرییە لە گەیشتنی سووتەمەنی بە وێستگەکانی کارەبا لە سلێمانی، لە چوارچێوەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و بەدیاریکراویش لە نێوان هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا دێت و گەورەترین مەترسییان لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
#مەسعود بارزانی
#بافڵ تاڵەبانی