ده‌نگوباس:
وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، دەستبەسەر سه‌رجه‌م سیمکارتی بێ مۆڵەته‌كاندا دەگیرێت، ده‌شڵێت:"ئه‌وكاره به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى هه‌رێم ده‌كه‌ین".
وەزارەتی ناوخۆ لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، "به‌گوێره‌ى ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2021ی هەمووارکراو، لەبەر ڕۆشنایی کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن‌و کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ نوێنەری حەوت کۆمپانیای مۆبایل‌و ئینتەرنێت، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە، چەند بڕیارێک لەسەر سیمکارتی بێ مۆڵەت دراوە".
#باشووری کوردستان