کوردستان

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

31/10/2024

ده‌نگوباس:

جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرجبکرێت".


ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، "به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته‌ هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رجبكرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێوارەی ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشەو گرفتانەی پەیوەستن بەمووچەی مووچەخۆرانەوە چووە بەغدا.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، "شاندی وەزارەتی دارایی لەگەڵ خۆیاندا لیستی مووچەی مانگی 10 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان بردووه‌ته‌ بەغدا بۆ ئەوەی هەرچی زووە خەرجبکرێت‌و لەهەرێمی کوردستان دابەشکردنەوەی مووچە دەستپێبکات".


#مووچە