دەنگوباس
د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێبەجێدەکرێت.
بهگوێرهى نوسراوێكى سهرۆكى دیوانى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم ئاماژه بهوهكراوه، لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانیی لەسەر هاووڵاتیان لەکاتی تۆمارکردنی خانوبەرە، بڕیادراوە ئەم خاڵانە جیبەجێبکرێت:
1ـ بهگوێرهى مادەی37ی ڕسوماتی پول ژمارە 71ی ساڵی 2012ی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لەخەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بەڕسوماتی پولی (مەقتوع) کە تەنها 1000 دینار بێت.
2ـ ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بەڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەگوێرهى مادەی 48 لەیاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لەخەمڵاندنی موڵک.
3ـ بهگوێرهى هەردووخاڵی 1و 2ی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەردەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لەخەمڵاندنی موڵک.