دەنگوباس
هەڵکشانی نرخی زێڕ ئاستی نوێی پێوانەیی تۆمار دەکات و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشەوە نزیکەی 60 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 784 دۆلار، کە ئەمەش تا ئێستا بەرزترین نرخە لە مێژوودا تۆماری کردبێت.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو نرخی ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 725 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا نزیکەی 60 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 98٪ـی بازرگانان ئێستا پێیانوایە لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، سوودی بانکی بەڕیژەی .0.25٪ـی دیکە کەم دەکرێتەوە.
هان تان، شرۆڤەکارێکی دیکەی بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئیگزێنێتی گرووپ)ـە، دەڵێت، "ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەیەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی زێڕ ئاستی 2800 دۆلار بە ئاسانی بەدەست دەهێنێت."