ده‌نگوباس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت بهڕێگرییهكان لهپڕۆژهى هه‌ژمارى من وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه‌ى هه‌یه كێشه‌ى سیاسیی لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام سهركهوتوونابێتو هه‌ژمارى من به‌رده‌وامده‌بێت".
دواى هاتنهدهنگى وه‌زاره‌تى دارایی‌و دواتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم سه‌باره‌ت بهڕێگرییهكان لهپڕۆژهى هه‌ژمارى من له‌سنوورى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گهرمیانو ڕاپهڕینو قه‌زاى كۆیه، دواجار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تیش هاتهدهنگو لهپهیامێكدا جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ركه‌س دژایه‌تى هه‌ژمارى من بكات، دیاره كێشه‌ى خۆى هه‌یه‌و نایه‌وێت شه‌فافیه‌ت درووست ببێت، دیاره نایه‌وێت خه‌ڵك ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیار لهچارهنووسى خۆى بدات".
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌مه‌ى له‌باره‌ى هه‌ژمارى منه‌وه ده‌گوزه‌رێت كێشه‌ى سیاسیی لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام سهركهوتوونابێتو هه‌ژمارى من به‌رده‌وامده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانى پارتیش بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، بارزانى جه‌ختیكرده‌وه، "هێشتا زووه، با چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان له‌كۆمسیۆن بكه‌ین دواى ئه‌وه پارتى قسه‌ى خۆى ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى وت:"پارتى به‌رنامه‌ى خۆى ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى داهاتوو".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى مووچه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یشارده‌وه كه تائێستا ته‌واوى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون، وه‌كو ئه‌و وتى:"وه‌كو بیستوومه هه‌موشت به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام هیوادارین چاره‌سه‌ر ببێت".
#سلێمانی