رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئیسرائیل چۆن ڕێگریکرد لەوەی عێراق سیستمی بەرگریی بەدەست بگات؟

28/10/2024

دەنگوباس
ڕۆژنامەیەکی قەتەری ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل ڕێگر بووە لەوەی عێراق دەستی بە سیستمی بەرگریی مووشەکی بگات.


سێ سەرچاوەى عێراقى بە رۆژنامەى عەرەبی جەدیدیان راگەیاندووە، ئیسرائیل لە هەفتەکانى رابردوودا فشارێکى زۆر و فراوانى لەسەر وڵاتانى ئاسیایی و ئەوروپى دروستکردووە بۆئەوەى گرێبەستى کڕینى هەندێک پێداویستى سەربازیی لەگەڵ عێراق واژۆبکەن، بەتایبەتى لەبوارى مووشەکى زەوی بە زەوی و رادار و چەند بابەتێکى دیکە کە پەیوەندییان بەرگریی ئاسمانییەوە هەیە، بەبێ ئەوەى ناوى وڵاتى بەرامبەر بهێنن.

بەرپرسێکی باڵاش لە وەزارەتى بەرگریی عێراق بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، ئەوان زانیاریی ئەوەیان هەیە ئیسرائیل فشارێکى زۆری لەسەر ئاستە جیاوازەکان دروستکردووە بۆئەوەى نەتوانین مووشەکى دورهاوێژ و سەکۆی رادار و چەکى بەرگری و ئاسمانى بکڕین.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو سیستمى بەرگرییەى تائێستا عێراق کاری پێدەکات هی نەوەدەکانى سەردەمی رژێمى لەناوچووە و بە ئاسانى دەبەزێنرێت.