ده‌نگوباس:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بڕیاربوو له‌گه‌ڵ مامۆستایانى میلاك، مامۆستایانى وانه‌بێژ كه كراون به‌گرێبه‌ست مووچه وه‌ربگرن تائێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ مووچه‌ى ئه‌و مامۆستایانه دابه‌شده‌كرێت.
22ی ئەم مانگە، مامۆستایانی دامەزراو لەوەزارەتی پەرەوەردە مووچەی مانگی نۆیان وەرگرت، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایانه‌ى وانه‌بێژبوون‌و دواتر كران به‌گرێبه‌ست بڕیاربوو مووچه به‌وانیش بدرێت، به‌ڵام پێیان نه‌درا.
کارۆخ عەبدوڵڵا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت وابوو كه ده‌بوو ئێمه لەگەڵ مامۆستایانی میلاك یان دامه‌زراو مووچەمان پێبدرێت، بەڵام تائێستا پێیان نه‌داوین، هۆكاره‌كه‌شى ناڕوونه، بانکەکان دەڵێن پارە بەردەستەو چاوەڕوانن مووچەکەى ئێمه بکرێتە چەک، به‌ڵام وەزارەتی دارایی‌ش دەڵێت پارەی پێویست بۆ هەموو پەروەردەکان پێکەوە بەردەست نییە".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "وەزارەتی دارایی ئاماژەیان بەوەکردووە، لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت".
ڕۆژى 25ى ئابى 2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست کە ژمارەیان 37 هەزارو 933 مامۆستایە، بڕی بودجەی پێویستیش بۆ شایستە داراییەکانیان وەکو وانەبێژ نزیکەی 13 ملیار‌و 700 ملیۆن دیناره، بەڵام کە بڕیارە لەمانگی نۆوە وەکو گرێبەست مووچە وەربگرن، مانگانە پێویستیان بەنزیکەی 18 ملیار دینار دەبێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكردووه، سبەینێ دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی نووسیویه‌تى:"سبه‌ینێ دوشه‌ممه 28ى 10ى 2024، مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
#مووچە