رۆژهەڵاتی ناوەراست

پەرلەمانتارێکی عێراق: لێپرسینەوە لە سودانی دەکەین کە چۆن ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بەکارهێنا

27/10/2024

دەنگوباس
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە خاکی عێراقەوە.


حسێن عامری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لە دواین کۆبوونەوەدا بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراقی بۆ لێدان لە ئێران ڕەتکردووەتەوە.

عامری دەشڵێت، لیژنەکەیان بە فەرمی پرسیار لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات بەوپێیەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە، کەکێ ڕێگەی بە ئیسرائیل داوە ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنێت؟

وەك ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەڵێت، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بووە.