کوردستان

هه‌رێم شێره‌: ته‌نها له‌ده‌نگى لاهور شێخ جه‌نگیدا، 75 هه‌زار ده‌نگ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌

26/10/2024

ده‌نگوباس:

به‌ره‌ى گه‌ل زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان‌و هه‌ڵوێستى خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، پشتیوانێكى به‌ره‌ى گه‌ل‌و ئاگادار له‌به‌دواداچوونى ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ڵێت:"ته‌نها له‌ده‌نگى لاهور شێخ جه‌نگیدا، 75 هه‌زار ده‌نگ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌".


هه‌رێم شێره‌ پشتیوانیى به‌ره‌ى گه‌ل له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى زووم ئاشكرایكرد، "ته‌نها له‌ده‌نگى لاهور شێخ جه‌نگى، 75 هه‌زار ده‌نگ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌و به‌گشتیش نزیكه‌ى 213 هه‌زار ده‌نگى به‌ره‌ى گه‌ل دیارنییه‌".

وتیشى:"كۆمسیۆن به‌ته‌واوى متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ستدا به‌هۆى ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ڕوویدا".

ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌وه‌ى بۆته‌ به‌ڵگه‌و له‌به‌رده‌ستمانه‌ سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا، ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌ى گه‌ل به‌سه‌رۆكایه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیارى كۆتایی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ ده‌چینه‌ په‌رله‌مان یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن‌و به‌شداریى حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى ناكه‌ین".


#لاهور شێخ جەنگی