ده‌نگوباس:
ئێران زانیاریى هه‌ستیار ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یى‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌عێراقه‌وه مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى ئێران كراون".
محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى ئیسرائیل بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسرائیل مووشەکی دوورمەودای بەکارهێناوە، ئێمه‌ش مافی وەڵامدانەوەمان هەیە".
محەمەد باقری ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئیسرائیل کایەی ئاسمانی سوپای ئەمریکای لەعێراق بەکارهێناوە، بەهێرشەکانیشی ئیسرائیل تەنها زیانی بەسیستەمی ڕادار گەیاندووە.
ئه‌وه‌شى وتووه، "ئیسرائیل لەئاسمانی عێراق‌و بەدووری 100 کیلۆمەتر لەسنوورەکانمان مووشەکەکانی هاویشتووە".
زانیارییه‌كانى باقرى له‌كاتێكدایه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل بەزیاتر لە 100 فڕۆکەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردەسەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بەمووشەکی بالیستیک لەیه‌كی ئۆکتۆبەردا هێرشیکردەسەر ئیسرائیل.
#ئێران