دهنگوباس:
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی ئاشكرایكرد، وڵاتێكی ناوچەکەو بەرەی مقاوەمە بەمندا پەیامیان بۆ لاهور شێخ جەنگی نارد، ئەگەر نەچێتە پاڵیان، دوو کورسی زیاتر ناهێنێت.
ئاڵا تاڵەبانی لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، وڵاتێکی دراوسێ پەیوەندیی پێوەکردمو هەڕەشەی ئەوەی دەکرد، لاهور شێخ جەنگی نەیەتە بەرەی مقاوەمەوە، ئەگەر هێشتمان لەدوو کورسی زیاتر بەدەستبهێنێت، ئەوا ئێمە لەهیچ تێنەگەیشتووین.
ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت، "نامەی ئەو لایەنانە ماون، هەڕەشەکەش لەوڵاتێکو لایەنی نێوخۆیی نزیک لەو وڵاتە بوو".
ئەو سەرکردەیەی پێشوی یەکێتیی باسی لەوەشکردووە، تاکە خەمی بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانی بۆ وڵاتان ئەوەبووە، لاهور شێخ جەنگی کورسی بەدەستنەهێنێت.
#لاهور شێخ جەنگی