کوردستان

شاسوار عەبدولواحید چووە بەرەی پارتی و یەکێتی و هەڵبژاردنەکەی شەرعاند

24/10/2024

دەنگوباس

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەسەکەی خۆی ئاشکرا کرد، بەوەی چووە بەرەی دەسەڵات و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەرلەمانی کوردستانی شەرعاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دانی نا بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا و ڕەخنەشی لەو لایەنانە گرت کە دەڵێن ساختەکاری کراوە.
شاسوار عەبدولواحید لە بری پارتی و یەکێتی، هێرشی کردە سەر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی خۆیان کورسیان بەدەستنەهێناوە بێ ئومێدی بڵاودەکەنەوە.
سەرۆکی نەوەی نوێ هەموو ئەو ساختەکارییەی لە دەنگدانەکەدا کراوە بە "هەندێک قاچ و قوچ" وەسفکرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بڵاویانکردووەتەوە، پارتی و یەکێتی بە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و ئێراندا ساختەکارییەکی گەورەیان کردووە و لە پێناو بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەشدا، ژمارەی دەنگەکانیان بۆ نەوەی نوێ زیادکردووە.


#هەڵبژاردنی کوردستان
#نەوەی نوێ