کوردستان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ره‌ى گه‌ل: لاهور شێخ جه‌نگى زیاتر له‌75 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌

23/10/2024

ده‌نگوباس:

سەرچاوەیەک لەبەرەی گەل زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ده‌نگه‌ پووچه‌ڵه‌كان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەرەی گەل 10 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام دووانی بۆ هەژمارکراوە"، ده‌شڵێت:"لاهور شێخ جەنگی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوە، به‌ڵام كۆمسیۆن 11 هه‌زارى بۆ حساب كردووه‌".


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ره‌ى گه‌ل بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى زووم-ى ئاشكراكردووه‌، "لاهور شێخ جه‌نگى زیاتر له‌75 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌70%ی دەنگی پووچەڵ هی ئێمەیە".

وتیشى:"بەو ئامارەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی دەنگەکانی بەرەی گەل دەکاتە 174 هەزار دەنگ، ئەگەر بەهای هەر کورسییەک بەنزیکەی 18 هەزار دەنگ بێت، ئەوا کورسییەکانی بەرەی گەل دەگاتە 10 کورسی".

سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌ره‌ى گه‌ل وتوویه‌تى، "له‌220 هه‌زار ده‌نگى پووچه‌ڵ، 139 هه‌زار ده‌نگ هى به‌ره‌ى گه‌له‌، بەرەی گەل 10 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام دووانی بۆ هەژمارکراوەو لاهور شێخ جەنگی-ش زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوە، به‌ته‌نها ده‌نگه‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى بریتیه‌ له‌زیاتر له‌75 هه‌زار ده‌نگ".


#لاهور شێخ جەنگی