کوردستان

بەرپرسێکی دیکەی گۆڕان بڕیاریدا لەحکوومەت نەکشێتەوە

23/10/2024

ده‌نگوباس:

بەگوێرەی نووسراوێك، جارێكی‌ تر ماوه‌ی‌ خزمه‌تی‌ د. سه‌یوان عه‌لی‌ ڕه‌زا بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان درێژكرایه‌وه‌.


له‌نووسراوێكدا كه‌ له‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچووه‌و واژۆی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی لەسەرەو زانیارییەکان دەست دەنگوباس کەوتووە ئەوە هاتووە، "ئاماژه‌ به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تی دیوان ژماره‌ (4532 له‌ 2024/9/18)، بڕیاردرا به‌درێژكردنه‌وه‌ی خزمه‌تی د. سه‌یوان عه‌لی ڕه‌زا به‌ناونیشانی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر".

به‌گوێره‌ی‌ نووسراوه‌كه‌ كه‌ فه‌رمانی‌ وزاری-یه‌، خزمه‌تی د.سه‌یوان عه‌لی ڕه‌زا له‌ 2024/9/30ه‌وه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌ تا 2026/9/29.

د.سەیوان عەلی، لەسەرپشکی بزوتنەوەی گۆڕان له‌كابینه‌ی‌ نۆی حكومه‌تدا پۆستی بریکاری وەزارەتی  پەروەردەی هەرێمی وه‌رگرت، ساڵی‌ 2022 دوای‌ گه‌یشتنی‌ ته‌مه‌نی‌ به‌خانه‌نشینی، ساڵێك ڕاژەکەی بۆ درێژكرایه‌وه‌و پارساڵیش به‌هه‌مانشێوه‌ ساڵێكی‌ دیكه‌ی‌ بۆ درێژكرایه‌وه‌ تاوەکو مانگی 9ی‌ ساڵی 2024.


#باشووری کوردستان