دهنگوباس:
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەزیندانى ئهدرنهوه پەیامێکى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ئیدانهى هێرشەکەی ئەنكەرە دهكهمو سەرەخۆشی لەکەسوکاری ئەوانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوەو هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەزیندانهوه، لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانیو بۆشایی ئاسمان لەئەنكەرە، پەیامێکی بڵاوکردەوە دهڵێت:"سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین، خوای گەورە لەوکەسانە خۆشبێت کە گیانیان سپارد، سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی کەسوکاریان دەکەین".
دەمیرتاش نووسیویهتى:"ئەو عەقڵییەتەی کە هەوڵدەدات بەڕشتنی خوێن چارەی کێشەکانمان لەڕێگەی دیالۆگو سیاسەتەوە بوەستێنێت، پێویستە بزانێت ئەگەر ئۆجەلان دەستپێشخەری بکاتو بیەوێت زەمینە بۆ سیاسەت خۆش بکات، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە پاڵپشتیی دەبین".
جەختی لەوەشكردووهتهوه، "هەر ڕێبازێک ڕەتدەکەینەوە کە ئامانج لێی لەکەدارکردنی سیاسەتی دیموکراسیو هەوڵی چارەی ئاشتی بێت، هەرگیز ڕێگە نادەین ئەوانەی ئاشتییان دەوێت، سەرکوت بکرێن".
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداریی کرایەسەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانیو بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لەناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لەئەنكەرە، مێدیاکانی تورکیا بڵاویانكردهوه، "لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشکەرانو هێزە ئەمنییەکان، یەکێک لەچەکدارەکان خۆی تەقاندەوە، بهڵام دوو چەکدار هێرشەکەیان بۆ سەر کۆمپانیاکە کردووەو بەهۆیهوه پێنج کەس کوژرانو 22ی دیکەش برینداربوون.
#باکووری کوردستان