کوردستان

ده‌نگوباس نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كات

23/10/2024

ده‌نگوباس:

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایى‌و ئابوورى حکومەتى هەرێم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى لیستى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مانگى 10 بەردەوامین‌و چەند وردەکارییەکى کەمى ماوەو پاش تەواوبوونیشى، لەچەند ڕۆژى داهاتوودا ڕەوانەى بەغداى دەکەین".


سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه‌ تایبه‌ت بۆ ده‌نگوباس له‌باره‌ى لیستى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ قسه‌یكردو ئاشكرایكرد، "لەدوو مانگى داهاتووداو تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ، سەرجەم گرفتەکانى تایبەت بەلیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تەواو دەکرێت".

ئه‌وه‌شى وت:"خەرجى مووچەى مانگى 10ى مووچەخۆرانى هەرێم، نزیکەى 998 ملیار دیناره‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زانیاریى زیاترى ئاشكراكردو وتى:"لیستى مووچەى تشرینى یەکەمى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان تائێستا لەقۆناغى ئامادەکردندایە بۆ ناردنى بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ‌و تێبینییەکانى بەغدا لەبەرچاو دەگیرێن، تائێستا لیستى مووچە نەنێردراوە، بەڵام لەقۆناغى ئامادەکردنیدایەو دواکەوتنه‌كه‌شى بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ هەیبووە".
 
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچە بەهاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانەوە.


#مووچە