ده‌نگوباس:
له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل په‌یامێك ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ئاسایشى ناوخۆ ده‌كات‌و دڵنیایان ده‌كاته‌وه، هیچ هێزێك ناتوانێت نانبڕاویان بكات، ده‌ڵێت:"هیچ هێزێكیش ناتوانێت بزانێت ئێوه ده‌نگتان به‌كێ داوه، بۆیه مه‌ترسن‌و سزاى بێ مووچه‌یى بده‌ن".
لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل‌و هاوكات به‌ژماره (1) سه‌رۆكایه‌تى لیستى به‌ره‌ى گه‌ل ژماره (169) ده‌كات له‌بازنه‌ى سلێمانى، دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانیى زووم ئه‌نجامدا، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك قسه‌یكرد.
لاهور شێخ جه‌نگى باسى گۆڕانكاریی له‌هه‌رێمى كوردستان كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌میشه باوه‌ڕم وابووه، گۆڕانكاریى له‌هه‌ولێره‌وه ده‌كرێت، دواتر هیچ هێزێك ناتوانێت بڵێت فڵانه شار‌و فڵانه ناوچه تاپۆى منه، منیش ده‌ڵێم كاتێك هێزێكى سیاسیى خاوه‌نى ناوچه‌یه‌كه كه له90%ى خه‌ڵكى ناوچه‌یه‌كى له‌خۆى ڕازیى كردبێت، ئه‌وكاته من بۆخۆم پێى ده‌ڵێم وه‌ڵا قابیلته‌و پیرۆزت بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له‌ناو یه‌كێتیش باوه‌ڕم وابووه، هه‌ولێر بكه‌ینه چه‌قى ململانێى سیاسیى، چونكه ناكرێت خۆت له‌سلێمانى دابنیشیت‌و چاوه‌ڕێى خه‌ڵكى بادینان بیت گۆڕانكایى بكات، ئێستاش وه‌ك قه‌واره‌و پلاتفۆڕمى به‌ره‌ى گه‌ل هاتووین خه‌ڵك كۆبكه‌ینه‌وه‌و پێشڕه‌ویان بكه‌ین، بوونیشم له‌هه‌ولێر، پێموایه باشتر ده‌توانم ده‌نگم بگات به‌ده‌سه‌ڵات".
سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل ئه‌وه‌شى وت:"ته‌نها خوا‌و خه‌ڵك خاوه‌نى ئه‌م خاكه‌ن، هیچ هێزێك ناتوانێت ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆى تاپۆ بكات، به‌وپه‌ڕى بڕوامه‌وه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر دیموكراسیتان ده‌وێت ئه‌وه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، هێزیش به‌كارده‌هێنن، هێز به‌رامبه‌ر هێز ده‌بێت، من ده‌مه‌وێت ئه‌و به‌ربه‌سته تێكبشكێم كه پارتى‌و یه‌كێتیى له‌نێوان سۆران‌و بادیناندا درووستیانكردووه، دواتر بیرمان نه‌چێت، ئه‌و حزبانه‌ى له‌سلێمانى قه‌تیسبوون، پووكاونه‌ته‌وه".
لاهور شێخ جه‌نگى سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌ى گه‌ل ئاشكرایكرد، "دۆخمان له‌هه‌موو شاره‌كانى كوردستان باشه، خه‌ڵكیش وا تێگه‌یه‌نراوه هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى پارتین‌و ده‌بێت هه‌مووان ته‌سلیمى پارتیى بن، من له‌هه‌ولێرم‌و هاتووم گۆڕانكاریى بكه‌م‌و پێشڕه‌ویى گۆڕانكاریى بكه‌م".
په‌یامێكیشى ئاراسته‌ى هێزه ئه‌منیى‌و سه‌ربازییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌كان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س نازانێت ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌شى ده‌وترێت كه ده‌زانرێت ڕاست نییه، ئێمه پێشتر له‌ده‌زگاى زانیاریى نه‌مانزانیوه كێ ده‌نگى به‌كێ داوه كه كۆمسیۆنه‌كه‌ش له‌ژێر ده‌ستى هه‌رێم خۆى بووه، بیرتان بێت، ده‌بێت گۆڕانكاریى له‌هێزى ئه‌منییه‌وه ده‌ستپێ بكات".
دڵنیاییشى پێدان، كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت نان بڕاوتان بكات له‌وه زۆر دڵنیابن، ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت تۆڵه له‌پارتى‌و یه‌كێتى بكه‌نه‌وه گۆڕانكاریى ڕیشه‌یی ڕوو ده‌دات".
#لاهور شێخ جەنگی