دهنگوباس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووه، لهگهڵ دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەسنووری سلێمانی، هاوكات چەند تۆمەتبارێکیش دهستگیركراونو نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنانو گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراقو وڵاتانی ئەورووپا".
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووه، "زانیاریمان پێگەیشت سەبارەت بەهەبوونی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەدەربەندیخان، بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی کارکردنی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لەپرسەکە پێکهێنرا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان یارمەتیدەربوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پرسەکە، هاوکات دەستمان بەسەر کارگەکەدا گرتو ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیرکران".
دهشڵێت:"لەهەر شوێنێکی عێراقو هەرێمی کوردستان، کارگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر هەبێت، دەستی بەسەردادەگرین، تۆمەتبارانیش دەستگیردەکەین".
لەماوەكانى ڕابردووشدا لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لەگوندی ئاوباری ناحیەی مەیدان لەنزیک قەزای دەربەندیخان لەلایەن دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستی بەسەرداگیرا، جگە لەئامێرو دەزگاکانی کارگەکە، نزیکەی دوو تۆن لەماددەی هۆشبەر لەجۆری کەپتاگۆنی بەرهەمهێنراوی ئەو کارگەیەی تێدابووە.
میدیا ناوخۆیىو عێراقیهكانیش سهبارهت بهبوونى ئهو کارگانه پهنجهى تۆمهت بۆ بهرپرسانى ئێستاى یهكێتیى ڕادهكێشنو باس لهوهشدهكرێت، یهكێتیى زۆر ههوڵیداوه بهغدا ئهو پرسه گهوره نهكاتو نهخرێته بهرچاوى میدیاكانهوه، بهڵام عێراق ئهوهى ڕهتكردووهتهوه.
لاهور شێخ جەنگی سهرۆكى بهرهى گهل زانیارییهكى نوێى ئاشكراكردو جهختیكردهوه، "بەرپرسی هەرە گەورەی یەکێتیی، بەهاوکاریی کەسێک لەبەغدا پیاوێکیان لەسووریاوە هێناوەو کارگەیەکی ماددەی هۆشبەریان لەسلێمانی داناوە، دواتریش ئەو کارگەیان بەسەر پێشمەرگەیەکدا ساخکردووتەوەو نکوڵیان لەخاوەندارێتیی کردووە".
ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداریی لەفراوانبوونی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەعێراق دەداتو ڕایدەگەیەنێت، لەبازاڕەکاندا ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن شوێنی جۆرەکانی دیکەی ماددەی هۆشبەری وەک ئامفێتامینی گرتووەتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن، کە لەبازاڕی ڕەشدا بەحەبە زەردەکەش ناودەبرێت، زیاتربووەو تەنانەت لەناو عێراقیش بەنهێنی بەرهەمدەهێنرێت.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکانو تاوان ئامادەکراوە، ئاماژە بەوەشدراوە، سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنانو گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراقو وڵاتانی ئەورووپاش.
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە لەوەی، عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیکو ناوەڕاست، بەجۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لەئەفغانستانو ئێرانەوە بەرەو ئەورووپاو وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت، هەروەها نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆنو مێتامفێتامین دێنێتەوە کە مانگی ئایاری 2024 لەپارێزگای سلێمانی ئاشکراکراون.
#سلێمانی