ده‌نگوباس:
بزوتنەوەی گۆڕان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەر وەزیرو پاساو بۆ بڕیاری کشانەوەی لەپۆستی وزاری بهێنێتەوە، پەیوەندی ڕێکخراوەیی بەبزوتنەوەکەوە نامێنێت".
به‌گوێره‌ى ڕاگەیەنراوێكى بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژه به‌وه‌كراوه، "دوابەدوای، بڕیاری کشانەوەمان لەحکومەتی هەرێم‌و حکومەتی خۆجێی، بەپیرەوەهاتنی هاونیشتمانیان‌و گۆڕانخوازان؛ دەرخەری ڕاستی‌و دروستی ئەم هەڵوێستەیە، کە خەڵک دەیەوێت‌و خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە، "بەپێزانینەوە لەهەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێم‌و وەزیرەکان‌و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لەکۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان پابەندیان بەبڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیری دارایی‌و ئابوری، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازیی‌و بازرگانی‌و پارێزگاری سلێمانی".
بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەکاتەوە، "هەر وەزیرێک، بەهەر بیانوو پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لەپۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی ڕێکخراوەیی بەبزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت".
ئه‌م بڕیاره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌كاتێكدایه، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌پشكى گۆڕان ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندى بڕیارى كشانه‌وه له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بێت‌و جه‌ختیكرده‌وه، بڕیارى كشانه‌وه له‌حكومه‌ت‌و حكومه‌تى خۆجێى‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ته‌نها پابه‌ندم به‌بڕیاری جڤاتی هه‌ڵبژێردراوی نیشتمانی‌و بڕیاری هیچ كه‌سێكی دیكه بۆ كشانه‌وه له‌حكومه‌ت په‌سه‌ند ناكه‌م، ئه‌و دوو بڕیاره‌شی دراون پوچه‌ڵن‌و كاریان پێناكرێت".
#گۆڕان