کوردستان

لاهور شێخ جه‌نگى له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌: هه‌ولێر لاى ئه‌وان ته‌نها بازرگانیى‌و گیرفانه‌، لاى ئێمه‌ى به‌ره‌ى گه‌ل مان‌و ژیان‌و نیشتمانه‌

12/10/2024

ده‌نگوباس:

لاهور شێخ جه‌نگى له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ى له‌مشاره‌دا، به‌ناوى سیاسه‌ت‌و هه‌ولێرچێتى ساخته‌چییه‌وه‌ ساڵانێكى زۆر خه‌ریكى بازرگانین، ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژارو شۆڕشگێرى ئه‌مشاره‌، نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت‌و بازاڕو رێستۆرانت‌و ده‌یان كۆمپانیاو شه‌راكه‌تى پیسیان به‌پاره‌ى گشتیى‌و به‌پاره‌ى خه‌ڵك درووستكردووه‌، ناتوانن باسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌ولێر بكه‌ن"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئه‌وانه‌ى شانازیى ده‌كه‌ن كه‌ پشتیوانى ده‌بابه‌كانى به‌عس ئه‌م شاره‌یان داگیركردووه‌، هه‌رگیز ناتوانن هه‌ولێر بكه‌نه‌ موڵكى حزب‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك، هه‌رگیز ناتوانن تاپۆى ئه‌مشاره‌ به‌حزبیى بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ولێر تاپۆكه‌ى ته‌نهاو ته‌نها نیشتمانییه‌".


لاهور شێخ جه‌نگى له‌مه‌راسیمى ناساندنى كاندیداكانى به‌ره‌ى گه‌ل له‌بازنه‌ى هه‌ولێر، په‌یامێگى گرنگى پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ى له‌مشاره‌دا، به‌ناوى سیاسه‌ت‌و هه‌ولێرچێتى ساخته‌چییه‌وه‌ ساڵانێكى زۆر خه‌ریكى بازرگانین، ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژارو شۆڕشگێرى ئه‌مشاره‌، نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت‌و بازاڕو رێستۆرانت‌و ده‌یان كۆمپانیاو شه‌راكه‌تى پیسیان به‌پاره‌ى گشتیى‌و به‌پاره‌ى خه‌ڵك درووستكردووه‌، ناتوانن باسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌ولێر بكه‌ن".

سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ وتى:"ئه‌وانه‌ى شانازیى ده‌كه‌ن كه‌ به‌پشتیوانى ده‌بابه‌كانى به‌عس ئه‌مشاره‌یان داگیركردووه‌، هه‌رگیز ناتوانن هه‌ولێر بكه‌نه‌ موڵكى حزب‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك، هه‌رگیز ناتوانن تاپۆى ئه‌مشاره‌ به‌حزبیى بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ولێر تاپۆكه‌ى ته‌نهاو ته‌نها نیشتمانییه‌".

په‌یامێكیشى ئاراسته‌ى دانیشتوان‌و خه‌ڵكى شارى هه‌ولێر كردو ڕایگه‌یاند، "هه‌ولێر ده‌بێت له‌ده‌ستى بنه‌ماڵه‌ سیاسییه‌كان‌و بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان‌و تاڵانچییه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى وه‌ربگیرێته‌وه‌و بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌ ڕه‌سه‌نه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى".

ئه‌وه‌شى وت:"هه‌ولێر لاى ئه‌وان ته‌نها بازرگانیى‌و گیرفانه‌، به‌ڵام لاى ئێمه‌ى به‌ره‌ى گه‌ل، مان‌و ژیان‌و نیشتمانه‌، هه‌ولێر موڵكى هه‌مووانه‌ نه‌ك هى حزبێك، ئه‌وان وه‌ك بانكێك بۆ پاره‌ په‌یداكردن ده‌یبنن، ده‌سه‌ڵات وایكردوه‌ خه‌ڵكى شاره‌كه‌ به‌شاره‌كه‌ى خۆى نامۆبێت، ئێمه‌ له‌به‌ره‌ى گه‌ل به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌به‌ره‌وپێشچونى هه‌ولێر دڵخۆشین، به‌س نابێت زه‌ویه‌ باشه‌كان بدرێت به‌كۆمپانیاى حزب‌و بنه‌ماڵه‌كان‌و له‌به‌رامبه‌ردا پارچه‌ زه‌وى دوور دوور له‌شار بدرێت به‌خه‌ڵكى هه‌ژار".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "پاڵاوگه‌یه‌كى زۆرى نایاسایی له‌هه‌ولێر بونى هه‌یه‌و بوه‌ته‌ به‌ڵا بۆ خه‌ڵكى ئه‌مشاره‌، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مشاره‌ له‌پێناو گیرفانى خۆیان‌و چه‌ند كه‌سێكى خۆیان ئاماده‌نین هیچ لێپرسیینه‌وه‌یه‌ك له‌و كارگه‌ ژه‌هر ڕێژانه‌ بكه‌ن، ئێمه‌ دژى شارى نوێ‌و سیستیه‌كان نین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى له‌سه‌ر مافى هه‌ژار نشینه‌كانى هه‌ولێر نه‌بێت، ئێمه‌ دژى هه‌ر كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ین، ئێمه‌ دژى سوپه‌رماركێته‌كانى ئه‌وان نین، به‌س نابێت ئه‌وانیش دژى بازاڕى له‌نگه‌و شێخه‌ڵا بن".

سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل باسى له‌وه‌شكرد، "پارتى چوارگۆشه‌ى ئاڵتونى له‌ناو شارى هه‌ولێر دروستكردووه‌ كه‌ خۆیان لێى نیشته‌جێن، به‌ڵام سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانیشی كردوه‌ته‌ وێرانه‌، تاكه‌ى خه‌ریكى تاڵانى ده‌بن، كه‌ى تێر ده‌خۆن، كه‌ى لێ ده‌گه‌ڕێن خه‌ڵكى هه‌ولێر سه‌رقاڵى كارو كه‌سایه‌تى خۆیان بن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێم‌و هه‌ولێریه‌كان به‌گشتی به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێن، چیتر ناهێڵین ئێستامان وه‌ك ڕابردوومان بێت، خۆمان ئاینده‌ى خۆمان بونیاد ده‌نێین، نه‌ك ئێوه‌و كوڕو نه‌وه‌كانتان، پێیان بڵێن ئێوه‌ نه‌ك ته‌نها شكستتانخواردووه‌، تاوانبارن‌و سه‌دان تاوانتان له‌سایه‌تى حوكمڕانییه‌كى شكستخواردوودا كردووه‌".

له‌كۆتاییشدا لاهور شێخ جه‌نگى به‌خه‌ڵكى هه‌ولێرو سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستانى وت:"ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بێنه‌ مه‌یدانه‌كه‌ به‌ئێوه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش بێنه‌ مه‌یدانه‌كه‌ به‌ئێمه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر گه‌نجان بێنه‌ پێشه‌وه‌، دڵنیابن ئێوه‌ن هه‌ى گه‌نجانى هه‌ولێرو گه‌نجانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نامێنێ، دڵنیابن ئه‌وان له‌حوكمڕانیدا بمێننه‌وه‌، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانى درۆن‌و مووشه‌كى زیاتر بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت سزایان بده‌ن".


#لاهور شێخ جەنگی