رۆژهەڵاتی ناوەراست

میلیشیا عێراقییەکان هەڕەشە لەوڵاتانی جیهان دەکەن

12/10/2024

دەنگوباس
ئەبوعەلى عەسکەری، وتەبێژى کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى لە تۆڕی کۆمەڵایەتى ئێکس دەڵێت، هەر هێرشێکى ئیسرائیل بۆ سەر عێراق یان بەکارهێنانى ئاسمانەکەى بۆ هێرشکردنە سەر ئێران وەڵاممان دەبێت و نەک هەر هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل، بەڵکو هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانى ناوچەکە
.

ئەبوعەلى نووسیویەتى، ئێمە دەستپێشخەرى جەنگى وزە ناکەین، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل ئەو کارەبکات ئەوا جیهان رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتى لەدەست دەچێت، یەمەنییەکان کۆنترۆڵی بابولمەندەبیان لەژێردەستدایە و ئێرانیش تەنگەبەرى هورمز.

هەروەها جەختیشى کردووەتەوە لەو میانەیەدا هێرشدەکرێتە سەر چەند وڵاتێکى عەرەبیش کە پێشتر حکومەتى عێراقى بە فەرمی ناوى لێنابوون براخیانەتکارەکان.