دهنگوباس:
لاهور شێخ جهنگى سهرۆكى بهرهى گهل ڕایدهگهیهنێت، هاووڵاتیانی زەڕایەنو هەڵەبجەی تازە وەک زۆربەی ناوچەکانیتر نیگەرانن لەبێکارییو کەمی پڕۆژەی خزمەتگوزارییو پەراوێزخستنی ناوچەکانیان.
ئاشكراشیدهكات، "کاتێکیش بەکاک قوبادم دەگوت غەدر هەیە لەم ناوچەیە وەرە دەرەوە لەم دەسەڵاتە، لەجیاتی ئەوەی بەقسەم بکاتو بەخۆیدا بچێتەوە ڕۆیشت لەگەڵ سەرۆکارانی پارتی موئامەرەی هەشتی تەمموزیان لێکردم بەس لەبەرئەوەی پێم دەگوت تۆ زەعیفی".
سهرۆكى بهرهى گهل ئاماژهى بهوهشكردووه، "ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لەکاندیدانی بەرەی گەل سەردانی دەڤەری شارەزوورمانکردو ناحیەی زەڕایەنو هەڵەبجەی تازەمان بەسەرکردەوە، لەگەڵ بەشێکی زۆر لەکاسبکارو گەنجانو جەماوەری ئەو دوو ناوچەیە گفتوگۆمانکرد دەربارەی کۆتاییهێنان بەو نادادییو نەهامەتیو بێکارییو بێ بازاڕییو دۆخە ناهەموارەی پارتیو یەکێتیی بەسەر گەلەکەمانیان هێناوه".
جهختیشدهكاتهوه، "دوپاتیشمانکردەوە کە بۆ ئەوەی چیتر حزبەکانی دەسەڵات بەدروشمی گەورەو بەڵێنی بێ کردار فریوتان نەدەن، بۆ ئەوەی مووچەکانتان نەکرێتە ململانێی سیاسی بۆ ئەوەی ژیانو کەرامەتی هەموو کوردێک پارێزراوبێت، دەنگبدەن بەبەرەی گەل لیستی خۆرەکە ژمارە 169".
#لاهور شێخ جەنگی