کوردستان

لاهور شێخ جه‌نگى بۆ گه‌نجێك: به‌ڵگه‌ت نیشانبده‌م كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌پاڕێته‌وه‌ كاك مه‌سعود ببینێت؟

09/10/2024

ده‌نگوباس:

لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل له‌سه‌ردانێكدا بۆ ناوبازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ چین‌و توێژه‌ جیاوازه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌په‌یامێكیشدا ڕایگه‌یاند، "بافڵ تاڵه‌بانى ئامۆزاى خۆمه‌، كه‌ستان وه‌ك من نایناسن، ئه‌و كه‌ ئاماده‌بوو خیانه‌ت له‌من بكات، له‌میلله‌تیشى ده‌كات"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "هێزى من هێزى گه‌له‌و هێزى ئه‌وانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندیى ده‌سه‌ڵاته‌".


لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل ڕایگه‌یاند، لەسەردانێکی مەیدانیمدا بۆ ناو بازاڕی هەڵەبجەی تازە لەگەڵ گەنجێکی ئازیزدا کەوتمە گفتوگۆ.

ڕایگه‌یاند، "به‌و گه‌نجه‌م وت، هێزی من هێزی گەلەو هێزی ئەوان هی بەرژەوەندیی‌و دەسەڵاتە، ئەوانەی خیانەتیان لەمن کرد، خیانەت لەمیلەتیش دەکەن‌و سڵناکەنەوە لەهیچ جۆرە خیانەتێک".

سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل ده‌شڵێت:"به‌و گه‌نجه‌م وت، ئه‌و هێزه‌ چه‌كداره‌ى ئه‌وان به‌هێزى چه‌كداریى خۆم ده‌زانم، هه‌مووى براو كه‌سوكارى ئێمه‌ن، له‌پێناو ژیان‌و مووچه‌ له‌گه‌ڵیاندا ماون، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان كه‌سیان له‌گه‌ڵ نه‌ماوه‌".

له‌باسى بافڵ تاڵه‌بانیدا كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ باسیكردووه‌، لاهور شێخ جه‌نگى وتوویه‌تى:"به‌ڵگه‌ت نیشانبده‌م كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌پاڕێته‌وه‌ كه‌ كاك مه‌سعود ببینێت، تۆ كاك بافڵ ناناسى، من باشى ده‌ناسم، ئه‌و ئامۆزاى خۆمه‌، كاك بافڵ خیانه‌تى له‌من كرد، دڵنیابن خیانه‌ت له‌و میلله‌ته‌ش ده‌كات وه‌ك ئێستا كه‌ ئێرانى هێناوه‌ته‌ سه‌ر كوردستان".


#لاهور شێخ جەنگی