رۆژهەڵاتی ناوەراست

لە عێراقەوە جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر ئیسرائیل

09/10/2024

دەنگوباس
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، گروپە چەکدارەکانی ناسراو بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی" لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجێکی دیاریکراو لە ئیسرائیل کرد.


لە ڕاگەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و بەردەوامیشدەبن لە شەڕ دژی ئیسرائیل و ڕێژەی چالاکییەکانیان زیاد دەکەن.
 
جێگەی ئاماژەیە، لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە بەهۆی جەنگی غەززەوە چەند هێرشێکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.