ده‌نگوباس:
له‌سه‌ر داواى به‌رپرسى به‌شێك كه سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌رله‌فیه‌كانه، ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى، ده‌یان كارمه‌ندى پۆلیس له‌ڕه‌گه‌زى مێ ده‌نێرێته ماڵه‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگوباس، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی‌و لەسەر داوای بەرپرسی حەرەکانی نەهێشتنی تاوان، زیاتر لە 10 ژن نێردراونەتەوە ماڵەوە.
ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ دەنگوباس کرد وتی:"بەرپرسی به‌شى حەرەکاتى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى سلێمانى سەلەفییەو وتویەتی، نامەوێت ژن لەگەڵمان ئیش بکات".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئه‌و ژنانه‌ى نێردراونه‌ته ماڵه‌وه، پێیانڕاگه‌یه‌نراوه، له‌دوای كۆتاییهاتنى هەڵبژاردن، چارەنسویان یەکلایی ده‌كرێته‌وه‌و تا ئه‌وكاته‌ش له‌ماڵه‌وه ده‌بن".
#سلێمانی