ده‌نگوباس:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی بەکارێکی گوماناوی کردووەو زیاتر لەهەفتەیەکە بەناوی تاقیکردنەوەوە، دەنگ بەهێزە ئەمنییەکان دەدات.
"دەنگوباس" زانیویه‌تی، ئەمشەو، یەکێتی بەشێک لەهێزەکانی پۆلیسی لەهۆڵی یانەی سلێمانی کۆکردووەتەوەو دەنگی پێداون.
دەنگدانەکە هاوشێوەی دەنگدانیی فەرمیی کۆمسیۆنەو بەکارت‌و سندوقی دەنگدانەوە پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی گومانەکانی زیاترکردووە ئەوەیە، بەهێزەکانی پۆلیس وتراوە، "مەرج نییە هەمووتان دەنگ بەیەکێتیی بدەن، چەند کەسێکتان دەتوانن دەنگ بەلیستی دیکە بدەن".
مەترسی ئەوە لەئارادایە کە یەکێتیی لەڕۆژی هەڵبژاردن‌و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، لەکاتی گواستنەوەی سندوقەکاندا جێگۆڕکێ بەسندوقەکان بکات، ئەوانەی پێشتر ئامادەیکردوون بخاتە شوێنی دەنگە ڕاستەقینەکان.
هه‌فته‌ى ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه به‌شێكى زۆر له‌هێزه ئه‌منیه‌كان به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه، له‌گه‌رمیان‌و چه‌ند شوێنێكى دیكه كۆكرانه‌وه‌و ده‌نگیان پێدرا.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان