ده‌نگوباس:
به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه ژمارەیەک لەپزیشکانی نیشتەجێی خولاو لەسلێمانی، بایکۆتی دەوامیان کردووە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانییه‌وه سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماركراوه‌و هەڕەشەی سزادانیشى لێكردوون.
سەرچاوەیەک لەتەندروستی سلێمانی ئاشكرایكردووه، ژمارەیەک لەپزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووەو داوایانکردووە مووچەکانیان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا پێبدرێت.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سکاڵای لەسەر ژمارەیەک لەو پزیشکانە تۆمارکردووەو هەڕەشەی سزادانی کردوون، ئەگەر نەچنەوەسەر کارەکانیان بەنەهات‌و هەژماردەکرێن‌و ڕێکاریی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، ئەو پزیشکە نیشتەجێ خولاوانە، ناچارده‌كرێن لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی به‌ڵێننامه پڕبكه‌نه‌وه‌و به‌ڵێنبده‌ن، كه چیتر بایكۆت ناكه‌ن‌و ده‌وامیان به‌جێناهێڵن، ئه‌گه‌رنا نووسراوی دووباره دەستبەکاربوونیان بۆ ناكرێت.
زیاتر لە 400 پزیشکی نیشتەجێی خولاو، ماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە بایکۆتی دەوامیان کردووە، لەئێستادا ئەو پزیشکانە دەیانەوێت بگەڕێنەوەسەر کارەکانیان، بەڵام ڕێگەیان پێ‌نادرێت دەست بەکارەکانیان بکەنەوە، هه‌تا ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه پڕنه‌كه‌نه‌وه.
#سلێمانی